لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەگەڵ کار مەندی لەپێشی وەزارەتی دارایدا تاوتوێی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی د. هەیسەم جبووری وە ئامادەبوونی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی دارایی و لیژنەکانی ترڕۆژی چوارشەممە ٢٨/١٠/٢٠٢٠ میوانداری کرد لەکارمەندی لەپێشی وەزارەتی دارایی بۆتاوتوێکردنی پڕوژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پێشکەشکراوە لەلایەن حکومەتەوە لەبەردواکەوتنی ناردنی یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ وەبەردەوامی باییەکانی نەوتی خاو لەئاستە نزمەکانیداوەپڕکردنەوەی خەرجیە گشتیە پێویستەکان .

لەمیانەی میوانداریەکەدا ناوبڕیەکانی ئەندامانی لیژنەی دارایی کەلەبارەگای لیژنەکەدا بەسترا سەبارەت بەبەندەکانی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی وبڕگەکان و ژمارەکان کەتیایداهاتووە ،جگەلە داواکردنی لیژنەی دارایی لەکارمەندی لەپێشی وەزارەتی دارایی بەپێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەکان بەشێوەیەکی ئاشکراسەبارەت به بڕی قەرزکردنەکە کەلیژنەی دارایی وای دادەنێت گەورەکراوە لەبەر ئەوخەرجیە داراییانەی کەحکومەت کردوویەتی تا ٣١/٨/٢٠٢٠ .

لەبەشێکی میوانداریەکەدا د.هەیسەم جبووری سەرۆک لیژنەی دارایی جەختی لەسەر ئەوەکردکەبەرپرسی حکومەت لەدابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و مافەکا نی تۆڕی سەرپەشتی کۆمەڵایەتیدایەو دابەشکردنیان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بێ دواکەوتن بەڵام لە هەمان کاتدا چاوی لەسەرسیاسەتی قەرز کردن نەبێت کەبریتیەلە مەترسیەکی گەورە لەسەر ڕەوشی ئابووری وڵات وە هەڕەشە لەدواڕۆژی نەوەکانی داهاتوو دەکات وەبریتیە لە سەرپێچیەکی ئاشکرا لەیاسای بەڕێوەبردنی دارایی لەساڵی ٢٠١٩.

هەرلەودیدارەدا د.هەیسەم جبووری ئاشکرای کردکە لیژنەی دارایی لەمەوپێش چارەسەری زۆرو هەنگاوی چاکسازی پێشکەش بەحکومەت کردووە کەبۆی هەێە داهاتەنانەوتیەکانی دەوڵەت مەزن بکات وە پڕۆسەی بەفیڕۆدانی دارایی گشتی بوەستێنێت وەدەیتوانی وڵات دووربخاتەوە لەم جۆرە قەیرانە خنکێنەرانە وەکو ژمارەتەواوکردنی گومرگەکان و دەروازەسنووریەکان وەڕێکاری دیارکردنی ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەڕێی بەکارهێنانی سیستەمی بایۆمەتریەوە بۆهەموو فەرمانبەرێک ،لەگەڵ ئەوەشدا کۆکردنەوەی کرێی کارەباو پێداچوونەوە بە هەڕاجی فرۆشتنی پارە دا.

هەروەها لیژنەی دارایی نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی وەزیران کرد بۆ ڕوونکردنەوەی ڕا ی ئەو لەبابەت وازهێنان لەبڕیار لەسەردانی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پاش وتارێکی وتەبێژی فەرمیی حکومەت لەبوونی چارە سەریەکان لەوەزارەتی داراییدا بەپەیداکردنی لێشاوی دارایی بۆدابینکردنی مەعاشەکان لە حاڵەتی دەنگ لەسەرنەدانی یاساکە لەبەرئەوەی قورسایی داراییە نوێیەکان دەخاتە سەر شانی دەوڵەت کەسێبەرەکەی ڕەوشی ئابووری دەگرێتەوە وەبۆئەوەی بتوانرێت خەستکر دنەوە هەبێت لەچاکسازیە ئابووریە چاوەڕوانکراوەکە .

فەرمانگەی دارایی
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٨/تشرینی یەکەم /٢٠٢٠