لیـژنەی یاسایی پەڕلەمان تاوتوێی بنەمای چونیەکبوونی بڕوانامەو پلە زانستیەکانی عارەبی و بێگانە دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمان بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتاز ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەکەوئامادە بوونی ئەندامەکانی کۆبوونەوە یەکیان بەست ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٨/١٠/٢٠٢٠لەگەڵ لیژنەی فێرکردنی پەڕڵەمانی باڵادابۆ تاوتوێکردنی یاسای بنەمای چونیەکبوونی بڕوانامەکان و پلە زانستیەکانی عارەبی و بێگانە.
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا کەلە بارەگای لیژنەی فێرکردنی باڵا لەئەنجومەی نوێنەردا بەسترابە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سیروان عەبدوڵڵا توێژینەوەکرا لەسەردواتێبینیەکان کەخراونەتە ڕوو سەبارەت بە یاساکە لەپێناوی خستنە بەردەمی ئەنجومەنی نوێنەران ونمایشکردنی بۆدەنگ لەسەردانی لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٨/١٠/٢٠٢٠