سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران راسپاردەیەك بۆ بەدواداچوونی مەیدانی بۆ ئاشكراكردنی هۆكارەكانی پێشێلی ئەمنی لە میقدادیە دەردەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، راسپاردەی بۆ بەدواداچوونی مەیدانی و هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەكان دەركرد بەمەبەستی ئاشكراكردنی هۆكاری پێشێلكردنی ئەمنی لە باكوری میقدادیەی پارێزگای دیالە.
بەرێزیان ئیدانەی روداوە تاوانكاریەكەی گوندی حیلانیەی لە باكوری میقدادیەی پارێزگای دیالەی كرد، كە تیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی بونە قوربانی و راسپاردەی دەركرد بۆ بەدواداچوونی مەیدانی و هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەكان بۆ زانینی هۆكاری پێشلكردنی ئەمنی لە میقدادیە.
بەرێزیان ئاماژەشی بە گرنگی پێداچوونەوە كرد بە پلانی ئەمنی لەو ناوچانەی كراونەتە ئامانجی تیرۆریستان و لەناوبردنی سەرچاوەكەی و ڕاوەدونانی پاشماوەكانی داعش لەسەرتاسەری وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 تشرینی یەكەم 2020