د.بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەعدوڵڵا پەرۆش دەکات

بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەعدوڵڵا پەرۆش

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیری دیاری شاری ھەولێر، سەعدوڵڵا پەرۆشمان بیست. بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردو نووسەرو شاعیرانی شاری ھەولێر دەکەین.
سەعدوڵڵا پەرۆش خامەیەکی دیار و رەنگینی نێو دونیای نووسینی کوردی بوو، کە خاوەنی چەندین بەرھەم و تێکستی شیعری بەپێز بوو.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادەکەی ببخەشێت.

اناللە وانا الە راجعون

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٩