سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی میسر دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسر، كە بەسەرۆكایەتی شاندێكی ویزاری سەردانی عێراقی كردووە، و بەئامادەبوونی حەسەن كەعبی جێگری یەكەم و ژمارەیەك لەسەرۆكی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و رێگەكانی پتەوكردنی هاوبەشی ئابوری و بازرگانی كراو ئەو یاداشت و پرۆگرامی هاریكاری و پرۆتۆكۆلانە خرانەڕوو كە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ كران لە بوارە جیاجیاكان لە نێویاندا گواستنە و بەستنەوەی كارەبا و سەرچاوەی ئاو و تەندروستی و ژینگە و دادوەری و وەبەرهێنان و نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە و پیشەسازی و بازرگانی و دارایی، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە پرۆژەی هاوبەشی سێ لایەنەی نێوان عێراق و میسر و ئوردن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پتەوكردنی كاری لیژنە هاوبەشە باڵاكانی نێوان عێراق – میسر، لەرێی رێوشوێنی یاسایی بۆ جێبەجی كردنی رێكەوتن و پرۆتۆكۆلانەی لە نێوان هەردوو وڵات رێكەوتنیان لەسەر كراوە بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، ئاماژەشی بە گرنگی هاریكاری لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان كرد بۆ پشتیوانی لە حكومەتی عێراق و میسر هەروەهان هەماهەنگی لە ناوەندە نێودەوڵەتیی و عەرەبی و ئەوروپی و ئیسلامییەكان سڵاویشی بۆ بەرێز عەلی عەبدلعال سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر نارد.
هاوكات حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە ئامادەی دیدارەكەبوو تەئكیدی كردەوە لەسەر هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەكان كە خۆی لە دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی كۆرۆنا دەبینێتەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی هەڵوێستی هەردوو وڵاتی برا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی و پێكەوژیانی ئاشتیانەوە و بەرەنگاربوونەوەی سەرچاوەكانی بیری تیرۆریستی.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی میسر تەئكیدی كردەوە ئەوان لە عێراقن بۆ گەیاندنی پەیامی پشتیوانی لە حكومەت و گەلی عێراق و سڵاوی عەلی عەبدلعال سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی گەیاندە بەرێزیان و تەئكیدی كردەوە كە قۆناغی داهاتوو گۆڕانكاری جۆری بە خۆوە دەبینێت لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
شاندە ویزارییەكەی میسر پێكهاتبون لە هەر یەك لە وەزیری كارەبا و وەز و وەزیری پترۆل و سەرچاوەی كانزایی، و وەزیری هێزی كار و وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی ئابوری، و وەزیری هاریكاری نێودەوڵەتی، و وەزیری تەندروستی و وەزیری نیشتەجێكردن و وەزیری گواستنەوە و وەزیری فرۆكەوانی مەدەنی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە خۆگرتبوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
31 تشرینی یەكەم 2020