سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی گردبونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی – كار دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی كەوت بە دكتۆر سەلیم جبوری سەرۆكی گردبونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی – كار.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی لە عێراق و هەنگاوەكانی دەركردنی یاساكان كرا بۆ رەخساندنی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لەدیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی كاركردن بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی، و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسیەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو بەربەستانەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 تشرینی دووەم 2020