لیژنەی دارایی پەڕلەمانی تاوتوێی ڕاپۆرتە تایبەتیەکەی لەبابەت یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەکات
لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی د.هەیسەم جبوری وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ـەندامانی لیژنەکەڕۆژی شەممە ٧/١١/٢٠٢٠کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێی چەند بابەتێک لەسەرخشتەی کارەکانیدا .
لیژنەداراییەکە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا کەلەبارەگای لیژنەکەدابەسترا تاوتوێی کرد لەڕاپۆرتەئامادەکراوەکەلەلایەن لیژنەکەوەسەبارەت بەبەندو مادەکان کەلە پڕۆژیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لەلایەن حکومەتەوە پێشکە شکراوەپاش دواکەوتنی لەناردنی یاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢٠ وە بەردەوامی نرخەکانی نەوتی خاولە ئاستەنزمەکانیدا وەبۆ پێدانی دارایی خەرجیە گشتیە پێویستەکان .
لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی دارایی د.هەیسەم جبوری جەختیکرد لەسەرکەمکردنەوەی بڕی قەرزەکە لەبەرئەوەی زیادەڕۆیی تێدایەوشانی دەوڵەت قورسدەکات ونەوەکانی داهاتوو دەخاتە ژێر قورسایی قەرز کردنێکی گەورەوە ، لەگەڵ خەستکردنەوەی قەرزکردن لەچوارچێوەی خەرجییە پێو یستەکاندا کەئەویش مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و کرێی رۆژانەوگرێبەستەکان وتۆڕی سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی وەپێبەخشینەکانی جووتیاڕان ودەرمان وبیتاقەی خۆراکپیدان .
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا وتە ناوبڕیەکانی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی دارایی سەبارەت بەڕاپۆرتەکەوەو تاوتوێی گرتنەبەری ئەو ڕێگایانەی کەکەفالەتی تێپەر بوون لە قەیرانی دارایی دەکەن لە میانەی گرتنەبەری حکومەت هەنگاوەچاکسازییە ڕاستەقینەکان لەمەزنکردنی داهاتەکانی وڵات وکۆکاری گومرگ و دەروازە سنووریەکان و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی گەندەڵی تیایاندا، وەکۆکردنەوەی باج و وەرگرتنی داهاتە حکومەتیەکان لەکرێی خزمەتگوزاریەکان وه نەهێشتنی هەموو لیبووردنە گومرگیەکان تەنها ئەوانەیان نەبێت کە بەیاسا تایبەتیەکان دەرچوون.
هەروەها لیژنەکە داوایکرد بە لێسەندنی ئەوقەرزە حکومە تیانەی لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی ودەزگا کاراکان هەیەلەعیراقدا ،جگەلە نەچوون بۆ سیاسەتی پترقەرزکردن لەتێپەڕبوونی سنووری ئاستەکانی قەرزکردنی گشتیدا .وەدەستبە ستاندنی ئابووریی عێراقی بە قەرزکردن .
هەروەها لیژنەی دارایی داوای پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانکرد بەگوێرەی میکایزمەکانی خەرجی کە دادوەری بەکاربهێنێت لەدابەشکردندا، لەدوایدا لیژنەکە بڕیاری بەرزکردنەوەی پڕۆژەیاساکەیکرد بۆ جاری دووهەم خوێندنەوەی .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی ــ تشرینی دووهەمی ــ٢٠٢٠