ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا ده‌دات و كۆتایی به تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای كورتهێنانی دارایی دارایی دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/11/2020 له نۆزده‌هه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 182 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر دوو یاسا وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێنج یاسا هێنا له‌وانه یاسای كورتهێنانی دارایی.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له پرۆتۆكۆلی دووه‌می رێكه‌وتنامه‌ی لاهای ساڵی 1954 تایبه‌ت به پاراستنی مولكی رۆشنبیری له‌كاتی ناكۆكی سه‌ربازیدا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی بانقی وه‌به‌رهێنانی ئاسیایی بۆ ژێرخانی ئابوری.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك هێناو تاوتوێی پڕۆژه یاسای كورتهێنانی دارایی كرد.
هه‌ر له‌م بواره‌دا، ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و پڕۆژه یاسای رێكه‌وتنامه‌ی خۆ دورگرتن له دوولایه‌نی باج و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆدزینه‌وه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به باجی سه‌ر داهات و سه‌رمایه له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی وڵاتی كوه‌یت تاوتوێكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی تری خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی ئیعترافكردن به بڕیاره‌كانی ناوبژیوانی بیانی و جێبه‌جێكردنیان (نیۆیۆرك 1958) كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ژماره (127)ی ساڵی 1981 كرد، له گه‌ڵ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی عه‌ره‌بی بۆ كار ژماره (10)ی ساڵی 1979 سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی خوێندنی به‌پاره و ڕاسپارده‌ی عه‌ره‌بی ژماره 3 ساڵی 1979 هاوپێچكراو له‌گه‌ڵیدا.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆئاماده‌كردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و هاریكاری هاوبه‌ش له‌بواری پیسبونی ژینگه به ڕۆن بۆ ساڵی 1990 كرد.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتو 9/11/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
7/11/2020