سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی ئابوری عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەنجومەنی ئابوری عێراق بەسەرۆكایەتی بەرێز ئیبراهیم مەسعودی بەغدادی.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دەستپێشخەری چاكبونەوەی نیشتمانی كرا كە ئەنجومەنی ئابوری عێراق پێشنیاری كردبوو بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی لە هەوڵەكانی حكومەت و جەماوەر بۆ تێپەڕاندنی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، شاندەكە گرنگترین پرۆژەكانیان خستەڕوو كە تەواویان كردوون لە چوارچێوەی پێشنیارەكە لە نێویاندا دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەنجومەنی ئابوری، بەرێزیان ئاماژەی بەو پێشنیارە كرد لەگەڵ هەوڵەكانیان بە تایبەت كە بۆ پشتیوانی لە حكومەتە لە سایەی ئەو قەیرانە دارایی و تەندروستییەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانە كرا كە روبەروی كەرتی تایبەت بوەتەوە لەگەڵ رێگەكانی پشتیوانی و گەشەپێدانی و گرنگی بەشداربوونی و پشتیوانی لە ئابوری نیشتمانی.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی یەكەم 2020