لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لە تاوتوێکردنەکانی سەبارەت بەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی
لیژنەی دارایی کۆبوونەوەێکی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتارد. هەیسەم جبوری وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی یەکشەممە ٨/١١/٢٠٢٠ بەست تیایدا بەردەوامبوولەتاوتوێکانی لەبابەت یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پێشەشکراو لەلایەن حکومەتەوە پاش دواکەوتنی لەناردنی یاسای بودجەی فێدراڵیی ساڵی ٢٠٢٠ .
سەرۆکی لیژنەی دارایی د. هەیسەم جبوری لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا کەلەمەڵبەندی لیژنەکەدا بەسترا جەختی لەسەرگرنگی ڕۆیشتنی حکومەت کرد بۆکەمکردنەوەی بڕی قەرزکردنەکە وەتایبەتکردنی تەنها بۆخەرجیە پێویستەکان وەکو مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان وەپێبەخشینەکانی تۆڕی سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی و جوتیارەکان و دەرمانەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی پەتای کورۆناو بیتاقەی خۆراکپێدان ، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕێک لەپارەی قەرزەکەبۆپڕۆژە وهبەرهێنانەکان لەپێناوی بەرزکردنەوەی واقعی ئابووریی عێراق وەدابینکردنی هەلی کار بۆ لاوەعێراقیە بێکارەکان .
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا لیژنەداراییەکە تەماشای ڕوونکردنەوەکان و خشتەکانی کرد کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێشکەشکراوە و وردەکاری بڕەپارەی قەرزکردنە ناوبراوەکەلەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانەداراییەکەی تێدایە، لەگەڵ تاوتوێکردنی پەڕەسپیەکە کەلە حکومەتەوەتایبەت بە ڕێکاری لە چاکسازیەکانی ئابووری عێراقداپێشکەشکراوە .
هەرلەبەشێکی کۆبوونەوەکەیدا لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێناوە تایبەت بە ئامادەکردنی پەڕەیەک بۆچاکسازیکردنی ئابووری و دارایی کەبینین و بیرۆکەکانی لیژنەکەی تێدایە سەبارەت بەمەزنکردنی داهاتەکانی نانەوتی دەوڵەتەوەوجۆراوجۆرکردنی ئابووری عێراقی وەچاو پێداخشانەوەبەسیاسەتی دراو وەپەنجەرەی فرۆشتنی پارەدا لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکارە حکومەتیە ڕاستەقینەکان بۆ یەککردنی گومرگەکان بۆ قەلاچۆکردنی ناوەندەکانی گەندەڵی کەتیایدایە وە وەرگرتنی پارەی کارەبا .
لەکوتایی کوبوونەوەکەدا لیژنەداراییەکەبڕیاری بەدووبارە چاوپێداخشاندنەوەی قەرزکردنە گەوورەکەیدا کگە شانی دەوڵەت بەقەرزاری قورسنەکات وە قەرزەکە بەتەنیا بۆ خەرجیە پێویستەکانبێت لەگەڵ ئاراستە کردنی نووسراوێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەناردنی بژاردەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ ــ٢٠١٣ .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٨ ــ تشرینی دووهەم ــ ٢٠٢٠