ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/11/2020 له بیسته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وئاماده‌بونی 182 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسایه‌ك و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌رێز حه‌سه‌ن كه‌عبی داوای له په‌رله‌مانتاران كرد ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بن بۆ ده‌ركردنی یاسا پێویسته‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ناوی ئاماده نه‌بوان بڵاو ده‌كرێته‌وه و بڕه پارهیك به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن وه‌كو سزا لێیان ده‌بڕدرێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1966 تایبه‌ت به هێله‌كانی بارهه‌ڵگرتن و پرۆتۆكۆلی هه‌مواركراوی ساڵی 1988 و ساڵی 2003 تایبه‌ت به رێكه‌وتنامه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی هاریكاری بنه‌ڕه‌ت له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هێنا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو 11/11/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/11/2020