حەداد داوا دەکات لە پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی، حکومەت پابەند بکرێت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان

دوای کۆبوونەوەی لە گەڵ نوێنەری فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی دووشەممە رێککەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نووسراوێکی
ئاراستەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و لە نووسراوەکەدا داوای کردوە لە پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی دا حکومەت پابەند بکرێت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠