كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات بۆ داڕشتنی كۆتا شێوه‌ی پێشنیاری یاسای دادگاییكردنی تاوانه‌كانی داعش
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9 تشرینی دووه‌م 2020 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی شێوه‌ی كۆتایی بۆ پێشنیاری یاسای دادگاییكردنی تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته پێشنیاری یاساكه له گه‌ڵ پێوه‌رو رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێت و داوایكرد هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هه‌بێت بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی توكمه و ورد، هه‌روه‌ها داوایكرد له خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌ندا ئه‌و یاسایه ته‌واو بكرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/11/2020