لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەگەڵ سەرۆک وەزیراندا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتێکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری وئامادەبوونی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی دووشەممە ٩/١١/٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێزمستەفا کازمی سەرۆکی وەزیراندا بەڕێوەبرد بۆتاوتوێکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لەپێناوی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خەرجیە پێویستەکانی تردا .
لەمیانی دیدارەکەدا کەهەردوو وەزیرەکانی دارایی وپلان و پارێزگاری بانکی ناوەندو کارمەندی پێشکەوتووی وەزارەتی دارایی تێدابوو د. هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی لەوەکرد کەلیژنەی دارایی سوورەلەسەر تێپەڕاندنی یاساکە پاش کەمکردنەوەی بڕی قەرزەکەو وەستان لەسەر خەرجیە پێویست و بڕیارلەسەردراوەکان لەوانە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی سەر پەرشتیە کۆمەڵایەتیەکان و دەرمانە پویستەکان بۆبەرەو ڕوو بووەوەی پەتای کورۆنا .
لەدیدارەکەدا خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەی دارایی بیرۆکەو پێشنیارەکانیان پێکەش بە سەرۆکی وەزیران کرد سەبارەت بەڕزگاربوون لە قەیرانی دارایی ئێستا وە نە گرتنەبەری سیاسەتی قەرزکردن وقورسکردنی شانی دەوڵەت بەقەرزکردن ، وەلەدەرئەنجامی ئەمەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەیەکگەیشتنێکی هەردوولایی هاوبەش لەنیوانیاندا بۆ بەجێهێنانی ئەو پێشنیارانە بەگوێرەی باوەڕی هاوبەشی وهاوکاری لەنیوان دەستەڵاتەکاندا بۆڕاستکردنەوەی باری ئابووریی وڵات .
لەکۆتاییدا لیژنەی دارایی ڕێککەوت لەسەر بەڕێوەبردنی ێاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەگوێرەی کاتە دەسووریەکان وئەوبڕەپارەیەی کەلیژنەی دارایی بەگونجاوی دەزانێت وەمووچەی فەرمانبەران و پاراستنی بژێویان دابیندەکات ،لەگەڵ پێبەخشینە پێویستەکانی تردا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٩ ــ تشرینی دووهەم ــ ٢٠٢٠