بەیاننامەی لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سەبارەت بە بەجێهێنانی بڕیاری ٣١٥

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی موحسن یاسری داوایکردلەلیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەدانانی بڕگەیەک لە پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییدا حکومەت پابەندبکات بە پێدانی کرێی وانەبێژەکانی کەڵکوەرگرتوو لەبڕیاری (٣١٥) بۆبەدەنگەوەهاتنی داواکاریەکانی کۆمەڵانی وانەبێژان ونرخپیدان بەو هەوڵانەی داویانە لە پڕکردنەوەی ئەوبۆشاییانەی کە قوتابخانەحکومەتیەکان نەهامەتییان تێداهەیە ،بەتایبەتی ساڵی خوێندن لەم ڕۆژانەی داهاتوودا دەستپێدەکات کە ئەوەش زۆر لەقورساییەکان دەخاتەسەر وانەبێژەکان بەهۆی خەرجیەکانی کرێی گواستنەوەو شتی تر .
فەرمانگەی راگەیادن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠/١١/٢٠٢٠