سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو جێنین پلارخاست نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی باردۆخی سیاسی لە عێراق و گرنگی هەماهەنگی و یەكخستنی بۆچونی هێزە سیاسیەكان لەپێناو سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەكانی یاسادانان و جێبەجێ كردن بەو جۆرەی سەقامگیری وڵاتی لێدەكەوێتەوە لەگەڵ كاری هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و بەدیهێنانی داواكاری هاوڵاتیان و رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنێك كە گوزارشت لە ئیرادەیان بكات.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە رۆڵی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان كرا لە دۆسیەی تایبەت بە ئاوارەكان و كاركردن بەمەبەستی پەلەكردن لە یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسێیە لە نزیكترین كاتدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
10 تشرینی دووەم 2020