لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی میوانداری سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتی داددگایی دەکات

بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەمڕۆ سێشەممە١٠/١١/٢٠٢٠ میوانداری سەرۆکی دەستەی سەرپەڕشتی دادگایی دادوەرجاسم محەممەد عەبودی کرد .

لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا لەیەکەم هەموارکردنی یاسای سەرپەرشتیکردنی دادگایی ژمارە (٣٩)لەساڵی ٢٠١٦ .

لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن حەسەن کەعبی ئاماژەی بەودا کە دامەزراوەکان کەسایەتیەکی مەعنەویان هەیە ئەوەناگەێنێت پەیوەندی بپچڕێنێت بەدامەزراوەدایکەکەی حاڵی ئەویش وەکو حاڵی وەزارەت و یەکایەتە بەڕێوەبەرایەتیەکانە . پێیداگرت لەسە ر پێویستی بەهێزکردنی دەستەڵاتداری دادگایی لەلایەن یاسادانەرە عێراقیەکانەوە.

لەلای خۆیەوە لیژنەی یاسایی گوێی ڕاگرت بۆئەوپێشنیارانە کەپێشکەشکراوەلەلایەن خانمان وبەڕێزانی پەڕلەمانتاران بۆهەموارکردنی یاساکە کەپەیوەندی هەیە بەکەسایەتیی دەستەئ سەرپەرشتیارەوەو میکانیزمی هەڵبژاردن وپاڵاوتن و دەنگ لەسەردانی جێگرەکانی سەرۆکەکەی لەگەڵ ماددەکان و بڕگەکانی تری یاساکەدا ، پێیانداگرت لەسەر زامنکردنی کارایی دەستەی سەرپەڕشتی دادگایی بۆڕۆڵی لەبەدواداچوون وپەیرەوی بوون و چاودێری و لێکۆڵینەوە .

لەلای خۆیەوە دادوەر جاسم محەممەد عەبود ئاشکرایکرد کە پێدانی کەسایەتی بەدەستەکە پێویستدەکات بەپێدانی بودجەێکی تایبەت بەخۆی وە دامەزراندنی دادوەران وفەمانبەران ، ئەمەش دەبێتە هۆی دەبەکردنی فەرمانبەریەتی و بەفیڕۆدانی دارایی ، جەختیکرد لەسەر پێویستی هێشتنەوەی هێزی دەستەڵاتداریی دادوەری، ستایشی پێشکەشکردنی ئەوپێشنیارانەی کرد لەلایەن لیژنەی یاساییەوە کراوە وەسووربوونیان لەسەر پاراستنی ڕاستیەتی دادگای عێراقی .

فەرمانگەی ڕاگەیاند
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠/١١/٢٠٢٠