ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له سه‌ر یاسای كۆلێژی هێزی ئاسمانی دا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/11/2020 له بیست و یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بونی 169 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای كۆلێژی هێزی ئاسمانی و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی دوو یاسا دێنێت.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای كۆلێژی هێزی ئاسمانی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی شایسته بۆ لێخۆڕینی فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان هێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێك و پڕۆژه یاسای كچانی ئێزیدی ڕزگاربو خوێنده‌وه.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/11/2020