ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 12/11/2020 له بیست و دوه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یاساكه تێده‌په‌ڕێت جا ئه‌گه‌ر به‌ته‌وافوق بێت یانیش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی بودجه‌ی گشتی و دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو و بۆ به‌رده‌وامیدان به دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و پسوله‌ی خۆراك و حهرجیهكانی تری پێویست.
دواتر دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/11/2020