د.بەشیر حەداد پێشوازی له شاندێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان دەكات
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێز جەمال قاسم سەرۆکی یەکێتیيەكه، و بەڕێز عەبدولڕەحمان کوردە جێگری سەرۆک.
لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر کاری پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چۆنییەتی دروست کردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پەرلەمانتارانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
هەر لە دیدارەکەدا بە پێویست زانرا کە پەيوەنديى بەردەوام هەبێت لە نێوان یەکێتی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتری زانیاری نێوان هەردوولا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئەرێنی دەکەن کە خزمەت بە كارى پەرلەمانتاری بکات له بوارى ياسادانان و چاودێرى كردندا.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ٢٠٢٠/١١/١٥