ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بونی وه‌زیری خوێندنی باڵا تاوتوێی بابه‌تی فراوانكردنی كورسیه‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020 له بیست و سێیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به ئاماده‌بونی وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌ڕێز نه‌بیل عه‌بدولساحب، تاوتوێی بابه‌تی فراوانكردنی كورسیه‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كات و پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی پارێزگاری بانقی ناوه‌ندی عیراقی كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌نابی وه‌زیر رونیكرده‌وه كه سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی خوێندنی باڵا له ساڵی 2015 و تا ساڵی 2020 له 1193 زیادیكروه بۆ 1914 به‌رنامه‌ی خوێندنی باڵا له دبلۆم و ماجستێرو دكتۆراه و گوتی كه ژماره‌ی قوتابیانی وه‌رگیراو له خوێندنی باڵا بۆ ئه‌و ساڵه گه‌یشتوته 18913 به زیاده‌ی 7651 كورسی و به ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی 168% له پلانی وه‌رگرتنی په‌سه‌ندكراو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بارودۆخی ئابوری له عیراق وا پێویست ده‌كات كه حكومه‌ت كۆنتڕۆڵی داهاته‌كانی بكات له‌وانه ده‌رچونی پاره‌ی بیانی له عیراق ئه‌گه‌ر حیسابی ژماره‌ی خوێندكارانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین، ده‌بینین كه خه‌رجیه‌كانی قوتابیانی عیراقی له ده‌ره‌وه ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار و گوتی كه پێویسته كار بكرێت بۆ له خۆگرتنی ئه‌و قوتابیانه له زانكۆكانی عیراق، ئه‌ویش له ڕێگای دانانی پلانێكی تۆكمه بۆ وه‌رگرتنی هه‌زاران قوتابی له خوێندنی باڵا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌نابی وه‌زیر ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت دوو كورسی زیاد ده‌كات بۆ خه‌رجی گشتی و تایبه‌ت و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كورسیه‌ك بۆ كادره‌كانی سوپای سپی.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/11/2020