ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی یاسای تاوانه‌كانی زانیاری دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/11/2020 له بیست و سێیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی تاوانه‌كانی زانیاری و پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری فیدرالی كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، په‌رله‌مانتار كازم عه‌تییه شمه‌ری پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی به‌ڕێز مه‌حمود محه‌مه‌د عه‌بد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری فیدرالی كرد، تێیدا داوای رونكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری فیدرالی كرد، له دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی نوێی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و مه‌رجه‌كان و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به له خۆگرتنی هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق.
له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری رونیكرده‌وه كه مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن له هه‌مو ده‌زگاكانی وڵات پێویستی به شوێنێكی به‌تاڵ هه‌یه له مه‌لاكی ده‌زگاكانداو گوتی كه ئه‌نجومه‌ن پابه‌نده به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه له میكانیزمی دامه‌زراندنی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك هێناو تاوتوێی پڕۆژه یاسای تاوانه‌كانی زانیاری كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد كه پارێزگاری له ئازادییه‌كانی تایبه‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین بكرێت و جیاكردنه‌وه بكرێت له نێوان ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتن له‌لایه‌ك و جنێودان له‌لایه‌كی تر.
دواتر دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/11/2020