لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کۆمەڵێک چاکسازی ئابووری ئامادەدەکات ومیوانداری کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزاریەکانی بانقی دەکات

لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوبەڕێزان ئەندامانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥/١١/٢٠٢٠کۆبوونەوەیەکی بەەست تیایدا تاوتوێی لەکاغەزەچاکسازییەکانی ئابووری ودارایی کە ئامادەیکردبوو کرا، هەروەها میوانداری لەبەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای عێراقی بۆ خزمەتگوزاریی بانقەکان کرد .

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا کەلە بارەگاکەیدا بەسترا، لیژنەی دارایی نمایشی برگەکانی کۆمەڵە ڕێکارە چاکسازییەکانی لەهەردوو لای ئابووری وداراییەوە کردکەچارەسەری خێرای تێدایەبۆبەرەوڕووبوو نەوەی قەیرانی ئابووری کەوڵات پێیداتێدەپەڕێت، دەبێتەهۆی پتەوکردنی داهاتەکانی نانەوتی دەوڵەت و چاکترین وەبەرهێنانی خزمەتگوزارییەکانی لە دەروازە سنووریەکاندا وە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی پەیوەندیەکانی نیشتمانی وبڵاوکردنەوەی سەهمەکانی بۆهاووڵاتیان .

هەروەها چاکسازیەکان و ئامادەکردنی پلەی مووچە کان سەرلەنوێ وەچاو پێداخشاندنەوە بەهەموو شایستە پێبەخشینە داراییەکانی پێشوولەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕەوشی ئابووریدا بەوشێوەیەی دادوەریی کۆمەڵایەتی بەدیبهێنێت ، وەهانی فەرمانبەران بدات بۆ کار کردن لەکەرتی تایبەتدا ، سەرەڕای بووژاندنەوەی هەردوو کەرتەکانی پیشەسازی وکشتوکاڵی وپاراستنی وەبەرهەمهێنە رەکان وە دەمەزراندنی پڕۆژە ستراتیژیەگەورەکان بۆ گەنجینەی دەوڵەت داهاتی مەزن بە دەستدەهێنێت .

هەروەهالە چاکسازیەکاندا وەستاندنی کاری باڵیۆز خانەکان وخراونەتە سەرەکان لەووڵاتانەی کەعێراق هیچ نوێنەرایەتیەکی دیپلۆماسی و بازرگانی و کلتووریی لەگەڵدانییە، وەداوای کردبەپابەندیکردنی حکومەت بەبەکارهێنانی پەنجەمۆری بایۆمەترییەوە بۆکەلکوەرگرتوەکان لە مووچەکان وشایستە داراییەکان وەهەماهە نگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆئامادە کردن و وردبوونەوە لە ژمارەوپلەی ڕاستەقینەی فەرمانبەران.

هەروەهالیژنەی دارایی لەبەشی دووهەمی کۆبوونەوەکەیدا میواندار یکردلە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای عێراقی بۆ خزمەتگوزاریەکانی بانقی وکارمەندە فەرمانبەر ییەکانی یاوەری ،بۆ تاوتوێکردنی سروشتی ئیشەکەی و ئەومیکانیز مانەی کەبەکاریدەهێنێت لەگواستنەوەی پارەدا بۆ بانقەکان .

لیژنەی دارایی داوایکردلەکۆمپانیاکە بەبەکارهێنانی نوێترین ڕێگای تەکنەلۆژیایی لە دابینکردنی گواستنەوەی پارە بەئوتۆمبیلە ئاسنڕێژکراوەکان وپاراستنیان لەدزین ، جگەلە پێدان بەلیژنەکە هەموو یەکایەتیەکانی تایبەت بە کڕینی ئەوحانووەی کەبڕیاردراوە بۆگواستنەوەی بارەگای کۆمپانیاکەبۆی .

لیژنەداراییەکە جەختی لە پشتگیری هەرجۆرێک لەڕێکارە چاکسازیەکان کردەوە لەلایەن کۆمپانیا کەوە وە بەرەنگاربوو نەوەی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران وەپێویستی بە لێکۆڵینەوەکردن لە هەموو گومانلێکراوێکی گەندەڵی بۆپاراستنی دارایی گشتی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٥ــ تشرینی دووهەمی ــ٢٠٢٠