سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون دەکات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی لە عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا، هەر لە دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد تا گوزارشت لە ئیرادەی دەنگدەر بکات، و بە دوور بێت لە بەکارهێنانی پارە و ترساندن لە رێی چەکەوە بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر دەنگدەر، ئەوەش لە رێی بەدیهێنانی ئاسایشی هەڵبژاردن تا پەسەندکراوبێت لە لایەن گەل و سیاسەتی نێودەوڵەتی.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی یەکلایی کردنەوەی هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی کرا بەو پێیەی یەکێکە لە یاسا پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
لای خۆیەوە سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون توئکیدی کردەوە لەسەر سەقامگیری سیاسی، یەکخستنی بۆچونەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26 تشرینی دووەم 2020