ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەسەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی پاکستانی دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەجیاتی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لەبەڕێزمحەممەد سادق سنجرانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی پاکستانی ئیسلامی لەگەڵ شاندە یاوەرەکەیدا کرد، بە سەردانێک بۆچەند ڕۆژێک بەردەوامدەبێت .
لەهۆڵی پێشوازی لە فڕۆکە خانەکەدا، ئەمینداری گشتی خێرهاتنی لەشاندەمیوانەکەکرد ،هیواداری خۆی دەربڕی کەئەم سەردانە بەخێروسوودمەندی بۆهەردوو وڵات وهەردوو گەلی عێراقی وپاکستانی بگەڕێتەوە جەختی لەوەکرد کەئەمسەردانە دووپاتکردنی قووڵی پەیوەندی و پەیوەستییە دۆستایەتیەکانە لەنیوان عێراق وکۆماریی پاکستاندا، هیواخوازبوو کە ئەم سەردانە یارمەتی بدات لە بەتینکردنی هاوکاریی هاوبەشدا ،بەتایبەتی لەبواری یاسادانان وپەڕلەمانیداوەئاسۆیەکی نوێ بکاتەوەلەهەماهەنگی و گۆڕینە وەی سەردانە دوولایەنیە کان و پەیوەندی بەردەوا م لەنیوان ئەنجومەنی نوێنەران وهاوشانە پاکستانیەکەیدا .
لەلای خۆیەوە ، سەرۆکی ئەنجومەنی پیران دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەسەردانی بۆعێراق ،جەختیکرد لەشانازی پێوەکردنی کۆماری پاکستان بەپەیوەندیە مێژووییەکانی لەگەڵ عێراقداو بەتەنگەوەهاتنی لەدرێژکردنەوەی پردی هاوکاری لەهەموو بوارەکاندا بەتایبەتی یاسادانانی وبزووتنەوە و پەرەپێدان کە پێشخستن و گۆڕانکاری لە هەردوو وڵاتەکەدادەهێنێتەدی .
لەپێشوازیەکەدا سەرۆک ئەنجومەنی پیرانی پاکستان دەعوەتنامەیەکی فەرمی پێشکەشکرد بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەمینداری گشتی ورێزدارانی پەڕلەمانتار بۆسەردانی پاکستان ،وەئەمینداری گشتیش پێخۆ شحاڵی خۆی بەدەعوەتنامەکە دەربڕی .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
پێنجشەممە ٢٦/١١/٢٠٢٠