بەیاننامەیەکی لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سەبارەت بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن

بەناوی خودای بەخشندەومیهرەبان
براوخوشکەمامۆستاکان و وانەبێژەکان ڕۆڵەکوڕوکچە قوتایەکانمان باوک ودایکە بەڕێزەکان سەڵام وبەزەیی وبەرەکەتی خوداتان لەسەربێت هەموومان بەختیارو خۆشحاڵدەبین کەپیرۆزترین وجوانترین سەڵاوتان پێشکەشدەکەین وەئێمە دەست بەساڵێکی نوێی خوێندن دەکەین بەسوورلەسەربوونێکی تەواو وئیرادەیەکی نوێکارەوە ، هەموومان یەکمانگرتووە بۆکار کردنێکی تەواو لەپێناوی بەدیهێنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی کاریگەرو پاڵپێوەنەر بۆزانستی و فێربوون وسەرکەوتوو هەتابتواینن قوتابیەکانمان ئامادەبکەین ئامدەیەکی پەروەردەیی و زانستیانە وەڕەوشتی وئاینیانە، بەرهەڵستیکاری هەموو دۆخە ناڕەحەتەکان و کۆسپەکان کە بەرەنگاری هەموومان دەبنەوە وەئێوە ئەمڕۆ بەرپرسیەکی گەورە دەکەوێتە سەرتان ، کە بریتیە لە پترکردنی کارو هەوڵدان بەهەموومانەوەبۆ چارەسەرکردنی لاوازیەکان وچاککردنی بەڕێوە بردنەکانی قوتابیان وەدابینکردنی ڕێگا پێویستەکان بۆچاککردنی ژینگەی فێربوون لەپێناوی ئاستی سەرکەوتن لەهەموو پۆلێکدا.. وەلەهەموو قوتابخانەیەکدا .

ڕۆڵەقوتابیەخۆشەویستە کانمان: ئەمڕۆ چەندخۆشحاڵین کە ڕووەگەشەکانتان و ڕوانینە گەشبینەکانتان دەبینین تیایاندا خۆشەویستی زانست وهیوای زانیاری وعەزم وئیرادەتان دەبینین هەروەها سووربوون و چالاکی وئاواتێکی زەردەخەناوی بۆ پاشەڕۆژێکی تیشکدارو گەشاوە بەزانست وزانیاری وپێشکەوتن وسەرکەوتن .

بڕامامۆستاپیاوەکان و ئافرەتەکان و وانەبێژە پیاوەکان وئافرەتەکان ئێوەبڕبڕە پشتی ئەم وڵاتەن وەئێوەخاوەنی پیشەیەک وکارێکی پیرۆزوبەرزن ، وەبەربەست ، چونکە نەوەێکی چەکداربەزانست وزانیاری و وێست و ڕەوشتن هەتا نەوەیەکی کاریگەرو تێگەیشتو وە ڕووناکبیرمان دەبێت توانای پێشکەوتن وسەرکەوتن و گەشەکردنی هەبێت.

لەکۆتاییدا:داوالەخودای بەتوانا دەکەین کەهموومان سەرکەوتووبین بۆکارکردن لەپێناوی بەرزکردنەوەی ئاستی فێرکردن و پەروەردەکردن وەئامادەکردنی دۆخێکی گونجاوکەدروستبووبێت لەسەر بناغەیەکی باش و پشتبەستوو بەگۆڕینەوەی ڕێزگرتن کەئەوەش بەبێشک دەبێتبەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی فێرکردن وپەروەردەیی کەئەوەش بەپشتیوانی خودا کاریگەرو جیاوازدەبێت .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/١١/٢٠٢٠