ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران به‌شداری‌ لەکارەکانی کۆنگرەی گفتوگۆکان لە بابەت دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

بەجێگریی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێزمحەمەد حەلبوسی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی به‌شداريكرد لەکارەکانی کۆنگرەی گفتوگۆکانی دەریای ناوەڕاست وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووربەدووری کە لەپایتەختی ئیتالیادا بەیانی ئەمڕۆی پێنجشەممە بەڕێکرا.
ئەمینداری گشتی لەدانیشتنە دیالۆگیەکەداهاوبەشیکردلەبابەت چۆنیەتی پێکهێنانی ژینگەیەکی ئەمنیی سەرتاپا گیری باشتربۆناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریکا لەژێر سایەی پەتای کورۆنا وە ئەگەری هاریکاریەکی ئەمنی لەگەیشتن بەدیالۆگێکی بنیاتنەردا.
هەرلەدانیشتنە دیالۆگیەکەدا ئەمینداری گشتی باسێکی پێشکەشکردلەبابەت هەنگاوەکان کەعێراق ناویەتی بۆبەرەوڕوو بوونەوەی فایرۆسی کوورۆناوەئەوەی کە بەدیهێناوە لەکاریگەر یەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی وژینگەیی وتەندروستی،داواکاربوو بۆیارمەتیدانی عێراق و هاوبەشیکردنی لەهەموو ئەوانەی کەبەدیهێنراوەبۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەمپەتایە .
هەروەها ئەمینداری گشتی باسێکی لەبابەت ڕەوشی ئەمنیەوەلەعێراقدا پێشکەشکردوەئەوەی بەدیهێنراوە لەسەرکەو تنەکانیدا بەسەرگروپە تیرۆرستیەکانداو ئەو ئەزموونەی کەلەمڕووەوە هەیەتی .
ڵەبەشێکی گفتوگۆکەدا ئەمینداری گشتی جەختی کرد لەپێویستیی پشتبەستن بەپەرەپێدانی مرۆڤایەتی وەکو قیبلەنمایەک بۆ کارکردن لەپاشەڕۆژدا .
هەروەها ئەمینداری گشتی باسێکی لەبابەت بۆچوو نیەوە لەچۆنیەتی بە دیهێنانی ژینگەیەکی بێوەیی باشترلەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وباکووری ئەفەریکادا پاشئەوەی ئەمناوچانە جەند شەڕو شۆڕو دەستتێوەردان وململانێی جۆراوجۆری بەخۆیەوە دیوە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
پێنجشەممە ٣/١٢/٢٠٢٠