ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پڕۆژه‌ یاسای دابینكردنی‌ خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/12/2020 له‌ بیست و چواره‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی‌ 183 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌ سه‌ر سێ یاساو كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ چوار پڕۆژه‌ یاسا هێنا.
سه‌ره‌تا په‌رله‌مانتارانی‌ به‌ڕێز سوره‌تی‌ فاتیحه‌یان له‌ سه‌ر گیانی شه‌هیدانی‌ عیراق به‌گشتی‌ و گیانی هه‌ر یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ خوالێخۆشبو غه‌یدا كه‌مبه‌ش و حسێن زهێری‌ و عه‌لی‌ عه‌بودی‌ كه‌ به‌هۆی‌ قوربانیانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا خوێنده‌وه‌.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای ئاواره‌كان و گێڕاندنه‌وه‌ی‌ بۆ حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای به‌شداریكردنی‌ كۆماری‌ عیراق له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ سنوری‌ به‌رپرسیارێتی‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌ ده‌ریاییه‌كان بۆ ساڵی‌ 1976 به‌ شێوه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1996.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای به‌شداریكردنی‌ كۆماری‌ عیراق له‌ پڕۆتۆكولی‌ ساڵی‌ 2005 هه‌مواركراو بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ سه‌ركوتكردنی‌ كاره‌ نا یاساییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ سه‌لامه‌تی‌ كاری‌ ده‌ریاوانی‌ ساڵی‌ 1988.
هه‌ر له‌و بواره‌دا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای به‌شداریكردنی‌ كۆماری‌ عیراق له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رپرسیارێتی‌ مه‌ده‌نی‌ سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی‌ پیسبونی‌ ژینگه‌ به‌ ڕۆن بۆ ساڵی‌ 1992.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای دابینكردنی‌ خه‌رجی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی‌ خوێنده‌وه‌و تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ سێیه‌م بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌كانی‌ ئاودێری‌ ژماره‌ (138)ی‌ ساڵی‌ 1971 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای به‌شداریكردنی‌ كۆماری‌ عیراق له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ساڵی‌ 1969 تایبه‌ت به‌ ده‌ستێوردان له‌ ده‌ریاكانی‌ سه‌ره‌وه‌ له‌ كاتی‌ ڕودانی‌ ڕوداوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پیسكردنی‌ ژینگه‌ به‌ ڕۆن ته‌واوكرد.
هه‌ر له‌و بواره‌دا ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاسمانی‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق و حكومه‌تی‌ وڵاتی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی یه‌كگرتو ته‌واوكرد.
له‌ كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 7/12/2020 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
5/12/2020



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X