سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئەمینداری گشتی پرۆژەی عەرەبی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی کەوت بە شێخ خەمیس خنجەر ئەمینداری گشتی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی دوای گەڕانەوەی لە وەرگتنی چارەسەر و هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باشی بۆ خواست.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە کۆی باردۆخی وڵات کرا لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە و تەئکید کرایەوە لەسەر ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و دەستەبەر کردنی ئاسایش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان بکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
7 کانونی یەکەم 2020