لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی تاوتوێی گۆڕینی سزای زەوتکردنی سەربەستی بەجەزادەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی سێشەممە ٨/١٢/٢٠٢٠کۆبوونەوەیەکیبەست بۆتاوتوێکردنی چەند یاسایەک کەخراونەتە سەرخشتەی کارەکان .
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا لەپێشنیارەکان کە پێشکەشکراون سەبارەت بەیاسای گۆڕینی سزای زەوتکردنی سەربەستی بەجەزا، بۆئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی بۆیاساکە لەپێناوی بەرزکردنەوەی بۆئەنجومەنی نوێنەران بۆدووەمجار خوێندنەوەی .
هەروەها لیژنەکە تاوتوێیکرد لەهەردوو یاساکانی هۆشبەرەکان و کاریگەرەهۆشمەندیەکان ژمارە(٥٠)ساڵی٢٠١٧،لەگەڵ یەکەم هەموارکردنی یاسای چەکەکان ژمارە (٥١) ساڵی ٢٠١٧، وە دانیشتوەکان بڕیاریاندا بەناردنی هەردوویاساکان بۆسەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆنمایشکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ خوێندنەوی یەکەمجاری .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٨/١٢/٢٠٢٠