سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئوردن دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز مونتەسر زەعبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاری ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ کاراکردن و جێبەجێ کردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و رێکەوتنی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 کانونی یەکەم 2020

‏Dec 9, 2020