لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری لە شاندی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان وە دیوانی چاودێری دارایی دەکات
لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی د.هەیسەم جبوری وئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەممە ٩/١٢/٢٠٢٠ میوانداریی شاندی لەپێشی هەردوو وەزارەتی دارایی وپلاندانان ودیوانی چاودێری دارایی و بەڕێوەبەری ژمێریاری ئەنباری کرد، بۆتاوتو ێکردن لەشایستەکانی کۆمپانیاکان وقۆنتەراتچیە کان لەبڕی دانراوە دواکەوتووەکان لەپارێزگاڕزگارکراوەکاندا .
لیژنەکە لەکۆبوونەوەکەیدا کەلەبارەگاکەیدا بەسترا، لێکۆڵینەوەیکرد لەهۆکاری دواکەوتنی خەرجیی بڕەدانراوەکان وەلێتێکچوو نەکە لەنیوان وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری داراییدالەگەڵ یەکە بەڕێوەەبردنەکانی پارێزگاکاندا کە لەژێر دەستی چەتەکانی تیرۆردا بوو وەلەناوچوونی هەموو یەکایەتەکاغەزیەکانی تایبەت بەپڕۆژەکان .
هەرلەمڕووەوە،لیژنەی دارایی نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردسەبارەت بە یەکەکانی بەڕێوەبەران کە دواکەو توون لە پێشکەشکردنی ژماردەکانی کۆتایی وەهاندانیان بەپێویستی خێراکردن بەناردنیان بۆ دیوانی چاودێریی دارایی بۆ قبوڵکردنی ، چونکە لیژنەکە تێبینی ئەوەی کردووەکەهەندێک لە یەکەبەڕێوەبردنەکان ژماردەکانی کۆتاییان لەساڵی ٢٠١٢نەناردووە .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٩ ـ کانوونی یەکەم ـ ٢٠٢٠