لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی میوانداریی ڕاوێژکاری حکومەت بۆکاروباری هەڵبژاردنەکان دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ چوار شەمە٩/١٢/٢٠٢٠میوانداریکرد لەبەڕێز عەبدو لحسەین هنداوی ڕاوێژ کاری حکومەت بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان بۆ تاوتو ێکردن لەئامادە کاریەکانی حکومەت بەبەڕێکردنی هەڵبژاردنە کانی پێشوەخت .
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا لیژنەکە ئاشکرایکرد کەمەبەست لەهەڵبژارد نەکان مەبەست نییەبەقەد پەیوەندی کارەکەبەپا کیی دەرئەنجامەکانی وە گەڕا نەوەی متمانەی هاووڵاتیە کان بەپڕۆسە سیاسیەکە و وەڵامدانەوەی ئاواتی هاووڵاتیە عێراقیەکان .

لەکۆبوونەوەکەدا خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەی یاسایی چەند خاڵێکیان پێشکەشکرد کە هۆی پرسیارکردنن سەبارەت تاچەند کۆمیسیۆنی باڵا ئامادەیەلەبەڕێکردنی هەڵبژارنەکاندا لەو وادەیەی حکومەت پێشنیاریکردووە، وەتەواوکردنی قەوارە بەڕێوەبەرایەتیەکەی ، وەنوێکردنەوەی خشتەی هاووڵاتیەکان ، وەڕێژەی تەواوکردن ودابەشکردنی بیتاقەی بایۆمەتری ، وە خستنەکاری تیمەگەڕۆکە کان بۆنوێکردنەوەی خشتەکان، لەگەڵ کۆتایی پێهێنانی دوسیەی ئاوارەکان وگەڕانەوەیان بۆشوێنە کانی پێشووی خۆیان ،سەرەڕای چارە سەریەکانی حکومەت لە دەستگرتن بەسەرچەکی ناژێردەستە ، لەگەڵ قۆناغەکانی ڕێککە وتن لەگەڵ نەتەوەیەکگر تووەکاندا لەبێناوی چاودێریی هەڵبژاردنەکان .
هەرلەوڕووەوە لیژنەی یاسایی ئاماژەیبەوەدا کە ئەوخەریکە بۆکۆتایی پێهێنانی هەموارکردنی پێشنییارەکان لەسەریاسای دادگای فێدڕاڵی.
لەلای خۆیەوە بەڕێز حسەین هنداوی ئاشکرا یکرد کەحکومەت بەئەو پەڕی توانایەوە هەوڵدەدات بۆبەڕێکردنی هەلبژارد نەکان لەوادەی بڕیارلەسەر دراوی خۆیداسەرەڕای ئالەنگاریە داراییەکان وهونەریەکان و لۆجستیەکان کەدێنە ڕێگای.
هەرلە کۆبوونەوەکەدا هنداوی پتروتی کە کۆمیسیۆنی باڵا ڕێگایەکی زۆری بڕیوە لەئامادە کاریەکانیدا بۆبەڕێکردنی هەڵبژاردنەکان وەهەوڵدانی بۆسەرکەوتن بەسەر ئەوگرفتانەدا کەبەرەو ڕوویدەبنەە ئامەژەیدا بەئامادەکردنی ١٦ملیۆن بیتاقەی بایۆمەتری ١٣ملیۆن بیتاقەی دابەشکراوە ،وەهەوڵەکان بەردەوامە بۆگرەنتیی دابەشکردنی بیتاقەکان بەسەر هەموو دەنگدەرەکاندا .
ڕاوێژکاری حکومەت بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان ئاماژەیدا بەپێشکەشکردنی پێشنیارەنوێیەکان بۆهەموار کردنی هەندێک لەبەندەکانی یاسای هەڵبژاردنەکان و داواکاربوو بۆچاوپێدا خشانەوە بەهەندێک لە بڕگەکانی یاسای حیزبەکان بۆهەموارکردنیان .
هەروەها هنداوی ڕوونیکردەوە کەلەمیانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیەوە قسەیکردووە لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشدالەپێناوی هەماهەنگیکردن لەگەڵ نێردەری نەتەوەیەکگر توەکان لەعێراقدا بۆچاودێر یکردنی هەڵبژاردنەکان ، ئاماژەیدا کەئەووڵاتەی بەخشینی یارمەتیدانەکانی دارایی داوەبەتیمی یۆنامی لەعێراقدا لەپێناوی یارمەتیدان بۆ بەڕێکردنی هەڵبژاردنەکان.
دیسان هنداوی ئاماژەیدا بەپێویستبوونی کۆمیسیۆنی باڵا بەبەتینکردنی ڕۆلی ڕاگەیاندنەکەی و پەیوەندیکردنی لەگەڵ کۆمەڵگەدا لەمیانی هەڵمەتەکانی ڕاگەێاند نەکەی ئاماژەیدا بە ڕێککەوتنی عێراق لەگەڵ پسپۆڕە نێودەوڵەتیەکان کەتایبەتمەندن لەبواری ڕاگەیاندندابۆپشتگیری کۆمیسۆن لەملایەنەوە
لەلایەکی ترەوە لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتەکەی سەبارەت بەگۆڕینی زەوتکردنی سەربەستیەوە ئامادەکرد، بۆخستنە سەر خشتەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٩/١٢/٢٠٢٠