د.بەشیر حەداد و شاندی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی رێکارەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانی عێراقیان کرد

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١٢/٩، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازی کرد لە شاندێکی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەلیم هەمزە ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێیدا بەشداربوو، باس لە کۆمەڵێک پرسی گرنگی ئێستای گۆرەپانی سیاسی عێراق کرا، بەتایبەت بەهێزکردنی رێکارەکانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی کوردستان لە بواری یاساکان و جێبەجێکردنیاندا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەشی بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی سیاسییەکان و بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و زەمینە سازی کەشوهەوایەکی گونجاوی کرد بۆ بەردوامیدان بە گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی .

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٢/١٠