سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆزبایی لە هاوتا کوەیتیەکەی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز مەرزوق غانم ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی بۆ وەرزی یاسادانانی شانزەهەم، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەی بۆ خزمەتکردنی گەلی کوەیتی برا، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە تەئکید کرایەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی لەسەرجەم ئاستەکان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
16 کانونی یەکەم 2020