سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شێخی مەشایخی شەمەر عەبدوڵا یاوەر دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە شێخی مەشایخی شەمەر عەبدوڵا یاوەر.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات کرا، لەگەڵ دۆخی ناوچە ڕزگارکراوەکان و دەستەبەرکردنی کەشێکی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.
هەر لە میانی دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆر کرا سەبارەت بە چەند پرسێک و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان کە وڵات پێیدا تێپەر دەبێت، بەرێزیان پێزانینی خۆی نیشاندا سەبارەت بە هەڵوێستی عەشیرەتەکان و رەمزەکانیان لە پشتیوانیان بۆ وڵات و سەقامگیریەکەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
16 کانونی یەکەم 2020