ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران د.سیروان عەبدوڵڵە سەردانی بارەگای پەڕلەمانی عارەبی دەکات وچاوی بە ئەمیندارە گشتییەکەی دەکەوێت

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەئیسماعیل بەسەڕۆکایەتیکردنی شاندێک بەڕێزسەلام عەلی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندیەکان وبەڕێز سەعدفەیاز بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەی پێشخستنی پەڕلەمانی تێدابوون ڕۆژی یەکشەممە ١٣/١٢/٢٠٢٠سەردانی بارەگای پەڕلەمانی عارەبی لەقاهیرەکردوەچاویکەوت بەبەڕێز بابلی ئەمینداری گشتیی پەڕلەمانی عارەبی بۆتاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لەنیوان هەردوولادا .

لەچاوپێکەوتنەکەدا ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوونەکان کرا سەبارەت بەپەرەپێدان وبەتینکردنی پەیوەندیەکان لەنیوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وپەڕلەمانی عارەبیەوە لەبوارەکانی پەڕلەمانیدا .

هەرلەچاوپێکەوتنەکەدا بەڕێز ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەڵاوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەیاندبە بەڕێزان بەرپرسەکان لەپەڕلەمانی عارەبیدا بەسەرکەوتنی دانیشتنە گشتیەکەکەبڕیارەگرنگە زۆرەکانی لێدەرچوو وە ئاگاداریدان بەدامەزراندنی ناوەندی دیپلۆماسیی پەڕلەمانیی عارەبی .

هەرلەچاوپێکەوتنەکەدا بەڕێزسیروان عەبدوڵڵە ئاماژەیدابەدامەزراندنی پەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا وەهەستانی بەجالاکیەکان وجموجووڵیەجیاوازەکانی لەنیوانیاندابەڕێکردنی دوانگەو ۆرکشۆپو خوڵە پەرەپێدەرەکان بۆ پەڕلەمانتارەکان و فەرمانبەرەکان بەهاو بەشیکردنی ئاکادیمیەکان وپسپۆڕەکان،سووربوو لە سەرئەوەی کەئەنجومەنی نوێنەران ئارەزووی هەیە لەبەتینکردنی پەیوەندیەکان وهابەشیکردن لەنیوان پەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانیی عێراقی و ناوەندی دیپلۆماسی عارەبی لەپەڕلەمانی عارەبیدا.

بەڕێزئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران هانیدالەگرنگی چەسپاندنی پەیوەندیە عارەبیە ــ عاربیەکان لەپێناوی بەدیهێنانی پەرەپێدان وبزووتنەوەیەکی سەرجەم کەسوودەکەی بۆگەلان دەگەڕێتەوە وەیارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان وتەماح لێکردنەکانی دەرەوە لەسامانەکانی وڵات ، ئاماژەی بەوەداکەعێراق قۆناغێکی گواستنەوەی ناڕەحەت بەخویەوەدەبینێت پاش دەهاساڵەی دیکتاتۆر یەتی ڕژێمی بەسەرچوو ئەمەش پێویستدەکات بەکاری ڕاستەقینە بۆ لەناوبردنی شوێنەواری کارەکانی لەدژی گەلی عێراقی ودەستدرێژیکردنی فراوانی لەدژی پێکهاتە جیاوازەکانی وڵات بە تایبەتی تاوانەکانی لە هەڵەبجەدا وئەنفال وە لەباشووروناوەڕاستدا.

لەسەردانەکەدا ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیی ئەنجومەنی پیشاندا بۆ هاریکاری لەگەڵ پەڕلەمانی عارەبی لەبوارەجیاوازەکاندا وەگۆڕینەوەی شارەزایی وسەردانەکان .

لەلای خۆیەوە بەڕێز بابلی ئەمینداری گشتیی پەڕ لەمانی عارەبی بەخێر هاتنیکرد لەسەردانەکەی شاندی ئەنجومەنی پەڕلەمانی عێراقی هیوای دەربڕی بۆچەسپاندنی پەیوەندیەکان لەنیوان هەردوو لادا وەواژوکردنی یاداشتەکانی ڕێککەوتن بۆگوڕینەوەی پسپۆڕ یەتیەکان .

لەدواییدا بەڕێز سیروان عەبدوڵڵە ئیسماعیل دیاریەکی یادگاریانەی پێشکەشکردبەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبەڕێزبابلی ئەمینداری گشتیی پەڕلەمانی عارەبی وەکو ڕێزلێگرتنێک لە هەوڵەکانی وە بەشداریە کانی لە بەجێهێنانی کارەکەیدا .

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانەکەی قاهیرەی لەسەر ئەو بانگهێشتنە فەرمیەیە کەئاراستەیکراوە لە پەڕلەمانی عارەبییەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/١٢/٢٠٢٠