لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی میوانداری سەرۆکی دەستەی خانەنشینان دەکات

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠/١٢/٢٠٢٠میوانداری لەسەرۆکی دەستەی خانەنشینانی یەکگرتوو وەشاندەیاوەرەکەی کرد .
لەکۆبوونەوەکەدا کەلەبارەگای لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەراندا بەسترا، بە ئامادەبوونی لیژنەی هەرێمەکانی پەڕلەمانی ، تاوتوێکرالە ڕێکارەکانی دەستەی خانەنشینان لەدابەشکردنی بیتاقەی ئەوانەی کەخانەنشینکراون، لەبەجێهێنانی مادە١٣سەبارەت بەمافەکانی خانەنشینیەوە .
هەروەها لیژنەی یاسایی توێژینەوەیکردلەوڕێگە چارانەی ئەوکێشانەبەرەو ڕووی دەستەی خانەنشینان دەبێتەوەسەبارەت بە خانەنشینکراوەکان لەژێر تەمەنی ٤٥ساڵەوەوخزمەتی ١٥ساڵەی فەرمانبەرەکان ،وەڕاسپێرراوەکان لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەوانەی مافی خانەنشینی دەیانگرێتەوە لەساڵی ٢٠٢٠ دا.
جگە لەمیکانیزمی وەرگرتنی مافەدواخراوەکان بۆئەوانەی تەمەنیان لە٤٥ساڵ کەمترە پاش تەواوکردنی ساڵی پێویست .
هەرلەم ڕووەوە لیژنەی یاسایی بڕیاری لەسەرمیوانداریکردنی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لەئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێەراندا بەئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی، بۆ تەماشاکردنی ڕێکارەکانی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرسیارکردن بۆئەوانەی مافی خانەاشینی دەیانگرێتەوەو ئەوچینەی کەمافەکە دەیانگرێتەوە وەئەوکاتەی کەیاساکەتیایدا بەجێهێنراوە لەمێژووی دەرچوونی یاساکە یان لمێژووی بڵاوکردنەوەی لەڕۆژنامەی فەرمیدابۆگەیشتن بەچارەسەری باش کەیارمەتی دەدات لەکەمکردنەوەی ناڵاندنی خانەنشینان .
فەرمانگەی ڕگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠/١٢/٢٠٢٠