ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێنج یاسا دێنێت و تاوتوێی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراو ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/12/2020 له سی و سێیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 178 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێنج یاسای هێنا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای دژایه‌تیكردنی سزادان كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی تری خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره 14ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به چاككردنی زیندانیان و ده‌ستگیركراوه‌كان كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پێشنیاری یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامه‌ره عیراقیه‌كان كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی تری خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای ژمێریاران و وردبینه‌كانی ژماره 185ی ساڵی 1969 كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نشتیمانی ژماره 4ی ساڵی 2018 ته‌واوكرد.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ده‌ستكرا به گفتوگۆكردنی دۆسیه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی و داواكرا كۆنگره‌یه‌كی ئابوری فراوان ببه‌سترێت به به‌شداریكردنی ئابوریناس و پسپۆرانی بواری ئابوری بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2020