لە سەردانێکی دا بۆ پارێزگای دھۆک، د.بەشیر حەداد لە باری تەندروستی پەرلەمانتار د.ئارام باڵەتەیی پرسی، و سەردانی نوسينگەى پەرلەمانى عێراقيشى کرد

رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٨، دکتۆر بەشی خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاوەری د.سیروان عەبدوڵڵا سیرینی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد.
لەو سەردانەدا د. بەشیر حەداد و شاندی یاوەری، سەردانى پەرلەمانتار د. ئارام باڵەتەیی کرد و لە تەندروستیی جەنابیانی پرسی و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.
ھەر لەو سەردانەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی دھۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و چاویان کەوت بە کارمەند و فەرمانبەرانی نووسینگە و باسیان لە رێکارەکانی کارکردن و بەدواداچوونی بابەتەکان و کاروباری ھاووڵاتیان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٨