پەیامی د.بەشیر حەداد بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢١

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و کەسوکارو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ ببێته مایەی خێرو خۆشی و کۆتاییھاتنی قەیران و گشت ناخۆشی و نەخۆشی و قەرانەکان.
داواكارم لە ساڵی نوێدا گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەردەوامی پێ بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێک بۆ تەواوی کێشە و بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە.
داواش لە هەموو هێزو لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم، ناکۆکی و جیاوازییەکانیان وەلاوە بنێن بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بتوانین قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی ئەم وڵاتە بەدیهاتووە بپارێزین و بەرگری لێ بکەین و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بین لە پرۆسەی چاکسازی و پاكسازییدا بۆ ئەوەی بتوانین هەرێمی کوردستان لە ھەموو ئەو قەیرانانەی كه رووی تێدەکات دەرباز بکەین.

‎د.بەشیر خەلیل حەداد
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎پێنجشەممە ٣١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠