سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەممە پێشوازی کرد لەبەرێز سوزوکی کوتاور باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی گەشەپێدانی هاریکاری کرا لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پرۆژەکانی دوبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و پرۆژەکانی وزە و سود وەرگرتن لە شارەزایی ژاپۆن، هەروەها گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری بەرێزیان ئاماژەی بە هەڵوێستی ژاپۆن کرد لە پشتیوانیەکانی بۆ عێراق.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و خواستیان بۆ بەردەوامی و پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 کانونی دووەم 2021