پیرۆزبایی
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین بە بۆنەی یادی ( 99) ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقی پاڵەوان.
هێزی ئاسایشی ناوخۆ بە هەموو پێکهاتەکانی رۆڵێکی نیشتمانی بینی لە جەنگی ڕزگارکردن و قوربانی گەورەیدا و ئازایانە جەنگا و ڕۆڵێکی ناوازەی بینی لە هاریکاری کردنی هاوڵاتیان لە قۆناغێکی گرنگ و هەستیار و هەوڵێکی زۆریدا کە شایەنی ئاماژە بۆکردنە لە سەپاندنی ئاسایش و بەرەنگاربونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی وڵات پێیدا تێپەڕی، و پێویستیشە کاربکرێت بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی تا بتوانێت لەرێگەی کەرەستەی پێشکەوتووەوە ئەدای بەرزبکرێتەوە.
رەحمەت و نەمری بۆ شەهیدان و چاکبونەوەی بەپەلە بۆ برینداران و پێزانین بۆ ئێشکگران لە ژنان و پیاوانی پۆلیسی نیشتمانی لە پێناو خزمەتکردنی گەل.
محەمەد حەلبوسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 کانونی دووەم 2021