لیژنەی دارایی پەڕلەمانی تاوتوێی بودجەی فێدراڵیی ساڵی ٢٠٢١ دەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی د.هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنە وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی شەممە ٩/١/٢٠٢١ کۆبوونە وەیەکی بەست تیایدا دەستیکرد بەتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵیی ساڵی ٢٠٢١.

لیژنەداراییەکەلەمیانی کۆبوونەوەکەیدا کەلە بارەگاکەیدابەستراڕستێک لە خاڵە سەرەکیەکانی دیارکرد لەبڕگەکانی یاسای بودجەکەدا گڕنگترینیان ڕێژە گەورەکەی کورتهێنان و لێبڕینەکانی سەپێنراو بەسەر موچەی فەرمانبەران و قەوارەی تەرخانکراوەداراییەکان بۆ پارێزگاکان .

لیژنە داراییەکە جەختیکرد لەسەرگرنگی چارەکردنی کورتهێنانەگەورەکەلەبودجەکەدا ، وەڕەوشی پەتای کورۆنا ڕەچاوبکرێت وبەشێوەیەکی تەواو پشتنەبەسترێت بە نرخی ئێستای نەوتەوە چونکەلەوانەیەبگۆڕرێت ،سەرەڕای ڕەچاوکردنی ڕێژەی تەرخانکراوە داراییەکان بۆپارێزگاکان ،لەگەڵ ڕەچاوکردنی پلەی نەبوونی لەهەموو پارێزگایەکدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٩ی کانوونی دووهەم ٢٠٢١