ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بەیەکێک لەنابینا جیاوازەکان دەکەوێت کەچەند پاداشتێکی جیهانی هێناوە

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانی ئەمڕۆ لەنووسینگەکەیدا،چاویکەت بەیەکێک لەنموونە سەرکەوتووەکان و جیاوازەکان لەنابیناکان ئەویش دکتۆرسۆران نووری کەچەندپاداشت وبڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوەلەبواری مۆزیک و ڕۆشنبیریدا.

لەدیدارەکەدائەمینداری گشتی بەختیاریی خۆی دەربڕی بەبوونی ئەمجۆرەگەنجەتوانیویەتی تاریکایی ببەزێنێت و بیگۆڕێت بۆسەرکەوتن و دەسکەوت،داوایکرد گرنگی بدرێت بەمتوێژە وە ئەوبەهرەیەی هەیانە بگیرێتەباوەش و ڕێ چۆڵبکرێت بۆئەوتوانایانەو وزانەی هەیانە .

هەرلەدیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی ستایشی ئەو داهێنانانەی کەبەدیانیهێناوە لەسەرئاستی نێودەوڵەتی وەپاداشتەکانی کەلە دەوڵەتە جیاواز ە ئەوروپایەکاندا بەدستیهێناوە .

لەلای خۆیەوە دکتۆرسۆران عەلی حسەین ستایشی پێشواری وڕێزلێگرتنی میوانداریەکەی کرد لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ستایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردلەوڕۆڵەی کەهەیەتی لەپێشوازیی وزە بەبەرهەمەکان و جیاوازەکان .

ئەمجا ئەمینداری گشتی قەڵغانێکی یادگاریی پێشکەشکرد وەکو دەربڕینیێک و ڕێزلێگرتنێک بۆ ئەو سەرکەوتنانەی بە دەستی هێناوە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
یەکشەممە ١٠/١/٢٠٢١ً