لیژنەی دارایی پەڕلەمان بەردەوامە لە تاوتوێکردنی یاسای بودجەو بڕیارلەسەر میوانداری سەرۆک سنوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەڕزگارکراوەکان دەدات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دکتۆرهەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٠/١/٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی بەست تیایدابەردەوامبوولەتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی فێدڕاڵی گشتی بۆساڵی ٢٠٢١ هەروەها بڕیاری دا میوانداری سەرۆکی سنوقی ئاوەدانکردنەوی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە پرۆسەکانی تیرۆری بەڕێز محەمەدعانی بکات .

لەسەرەتای چاوپێکەوتنە کەدا کەلەبارەگای لیژنەی داراییدابەڕێکرا سەرۆکی لیژنەی دارایی بڕیاریدا لەسەر پێکهێنانی لیژنە لقیەکان لەلیژنەی داراییدا بەمەبەستی لێکۆڵینەوەلە بودجە سەربەخۆکان ئەوانەش بریتین لەئەنجومەنی دادگایی باڵاوئەنجومەنی نوێنەران و کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ،سەرەڕای ئامادەکردنی لێکۆڵینە وەیەکی فراوان سەبارەت بەم بودجانە وەتیایدا خەرجیە ناپێویستەکان کەمبکاتەوە.

ئەمجالیژنەی دارایی درێژەیدابە تاوتوێکردنی مادەوبەندەکان کەلەپڕۆژەیاساکەی بودجەداهاتووە ، وەنووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردبۆزانینی کۆی قەرزی ناوخۆودەرەوەتا٣١/١٢/٢٠٢٠، وەڕوونکردنەوەی هەموو بڕەخەرجیەکان لەساڵی ٢٠٢٠دا لەئابوونەوپێبەخشینەوەدراون جالەوڵاتە کانەوەیا دەزگاکان یان لە ڕێکخراوەکان ، سەرەڕای درێژەی بڕەخەرجکراوەکان لەپیترۆدۆلار بو ڕوونکرد نەوە لەگەیشتنی ئەم بڕەپارانەبە شایستەکانیان .

هەروەهالیژنەی دارایی بڕیاریدابەمیوانداریکردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ( سۆمۆ)وەبەرپرسی جموجووڵەکانی مۆڵەتپێدان وەبەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنەرەکان لە وەزارەتی نەوتدا سەبارەت بەجموجووڵەکانی مۆڵەتپێدانەوە ، وە تاوتوێکردنی داهاتە نەوتیەکان وەبەهای بەرمیلێک نەوت کە حکومەت لەبوودجەکەدا دایناوەبەبەراوردکردن بەبەهای نەوت لەئێستادا ، وەڕەچاوکردنی ناسەقا مگیری نەوت لە سێبەری پەتای کۆرۆنادا.

لیژنەکە لێکۆڵینەوەیکرد لەتەرخانکراوەداراییەکان بۆپارێزگاکان وەجەختی کردەوەلەسەر ویژدانپێدان بەوپارێزگایانەی کەلە پێشووداڕەچاونەکراوە بۆئەوەی پڕۆژەدواکەو تووەکانی تەواوبکات وەخزمەتگوزاری وژێرخانەکانی بۆ دابینبکرێت،لەگەڵ چاودێریی لیژنەبەشێوە یەکی ڕاستەوخۆ لە دابەشکردنی ئەو ڕێژەداراییانە بەسەر پارێزگاکانداوەڕەچاوکردنی دادوەری سەبارەت بەمەوە .

هەروەها لیژنەی دارایی بڕیاریدا بەمیوانداریکردنی سەرۆکی سنوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەپڕۆسەتیرۆریەکان بەڕێز محەمەد عانی بۆ زانینی ئەوبڕانەی کەخەرجکراون بۆهەمووپارێزگاکان کەتووشی زیان بوون بەپڕوسەتیرۆریەکان لەوکاتەی سنوقەکە دامەزراوەتائێستا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠کانوونی دووهەمی ٢٠٢١