لیژنە دارایی پەڕلەمانی میوانداریی چەند نوێنەر ێکی گرێبەستەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەکات
لیژنەی دارایی بەسەرۆکا یەتی پەڕلەمانتار دکتۆر هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامەکان ، ڕۆژی یەکشەممە١٠/١/٢٠٢١ پێشوازی لەچەند فەرمانبەرێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد .
لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەمیانی دیدارەکەدا کەلە بارەگای لیژنەکەدابەڕێکرا گوێبیستبوو بۆداواکاریە کانی فەرمانبەرەگرێبەستە کانی کۆمیسیۆنەکەوتاوتوێی لەسەرکرا،جەختی لە هەوڵدانی بەردەوام کردەوە بۆبەدەستهێنانی مافەکانی هەموو فەرمانبەرەگرێبەستەکان و کرێی ڕۆژانەکان سەرەڕای قەیرانەداراییەکە کەپەتای کورۆنا دایسەپاندوە.
هەروەهالیژنەی دارایی نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد بۆڕادەربڕین لەپێناوی دانانی بڕگەیەکی تایبەت بەگرێبەستەکانی کۆمێسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەپڕۆژەیاسای بودجەدا پاش وەڵامدانەوەی نووسراوەکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢١