لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی میوانداری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دهکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕیبوار هادی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەمە ١٣/١/٢٠٢١میوانداریکرد لەئەندامانی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەگەڵ کارمەندی هونەریی پێشکەوتووتیایدالەگەڵ بەڕێوەبەرانی نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵا لەپارێزگاکاندا ؛ بۆتاوتوێکردنی ئامادەکاریەکانی کۆمیسۆنی باڵابۆبەڕێکردنی هەڵبژاردنەپەڕلەمانیەکانی داهاتوو.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکەلەئەنجومەنی نوێنەراندا بەسترابەئامادەبوونی ژمارەیەک لەخانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەپەڕلەمانیە جیاوازەکان لیژنەی یاسایی ستایشی هەوڵەکانی کۆمسیۆن وکارەکانی کرد جەختیان لەسەرپێویستی هەماهەنگی وهاوکاری بەردەوام لەنیوان لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی وکومیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا ، بۆئاگاداربوونەوە لەخاڵە ناتەواوەکان و چارەسەرکردنی بۆگەیشتن بەهەڵبژاردنەکان کەسەربەست و پاکبێت ئاواتی هاووڵاتی عێراقی بەجێ بهێێت وەمتمانەبگەڕێنێتەوە بۆ دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان وپڕۆسەی دیموکراسی بە شێوەیەکی گشتی .
لیژنەی یاسایی داوای ڕوونکردەوەیەکی لەکۆمیسیۆنی باڵاکرد سەبارەت بەژمارەیەک لەبابەتەکان لەوانەش پلانی کۆمیسیۆن بۆخۆئامادەکردن لەشایستە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەڕێژەی تەواوکردنی دابەشکردنی کارتەبایۆمەتریەکان ،وەژمارەی فەرمانبەرەکانی کۆمیسیۆن لەهەندێک لە نووسینگەکانی پارێزگاکاندا ئەوانەی کەکارمەندەکانیان کەمە،وەبابەتی ئاوارەکان،لەگەڵ جێگیرکردنی گرێبەستەکانی فەرمانبەرەکانی کۆمیسیۆن لەسەر میلاکی بەردەوام لەگەڵ ژمارەی دەنگدەرەکانی دەرەوە .
لەلای خۆیانەوەشاندی کۆمیسیۆن باسێک ئەوکارانەیان پێشکەشکردکەتەواویانکردووە وەگرنگترین ڕێگیری وکێشەکان کەدێتەڕێی کارەکەیان کۆمیسیۆن وتی ژمارەی دەنگدەران گەیشتۆتە (٢٥) ملیۆن دەنگدەر پاش ژماردە کردنی لەدایکبووە نوێیەکان کەگەیشتۆتە پترلە(٢) ملیۆن هەڵبژێرەر ئاماژەیاندا کەڕێژەی تۆمارکراوە بایۆمەتریەکان تائێستا گەیشتۆتە ٦١٪ واتە نزیکەی (١٥)ملیۆن هەڵبژێرەر ئاماژەیانداکە ئامارێکی نوێکراونیە بۆژمارەی دەنگدەرانی دەرەوە ئەوەی کەلەساڵی ٢٠١٨وەبەگوێرەی ئامارەکەی کۆمیسیۆن پترن لە(٨٠٠)هەزاردەنگدەر .
کۆمیسۆن پتروتی بەبۆنەی پەتاکەی کورۆناوەوناڕەحەتی ناردنی کارمەندەکانی بۆدەرەوەبۆنوێکردنەوەی تۆمارگەی دەنگدەرەکان لەدەرەوەدا کۆمیسیۆن ئەوباسەی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەدا کردبۆ پشتبەستن بەکارمەندەکانی وەزارەت لەباڵیوزخانەعێراقیەکاندا ۆەهاوکاریکردنیان لە نوێکردنەوەی تۆمارگەکانی دەنگدەران پاش مەشقکردن بەو کارمەندانه .لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی یاسایی جەختی لەوەکردەوە کەپێویستەبەبەردەوامی یەیەکگەیشتن وهاوکاری لە نیوان لیژنەکەداو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان .لەبەرگرنگیپێدانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆئامادەکردنی دۆخە گونجاوەکان بۆبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لەنیوان کاتەپێشنیارکراوەکاندا بۆی .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومنی نوێنەران
١٣/١/٢٠٢١