لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردوامەلەتاوتوێی بودجەوداوای ژمارەی تەواوی وانەبێژە بەخۆڕاییەکان دەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی سێشەممە ١٢ٚ/١/٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی درێژخایەنی بەست تیایدابەردەوامبوو لەتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی لەساڵی ٢٠٢١،وەداوای لەوەزارەتی دارایی کرد کەدواژمارەی وانەبێژە بەخوڕاییەکانی بۆبنێرێت .

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی دارایی د.جبوری بڕیاریدابە پێکهێانی لیژنە سەرەتاییە کان بۆتاوتوێکردنی بودجەکانی هەموووەزارەتە کان وەئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تێرروتەسەل سەبارەت بەوبودجانەو پیشانی لیژنەسەرەکیەکەی بدات .
لیژنەی دارایی جەختی کردەوە کەبەشێوەیەکی نوێ دەڕوات بەرەوئامادەکردنی بودجەێکی بڕواپێکراو والەوەزارەتەکان ودەزگاحکومەتیەکان بکات کەئەوانیش بەرهەمهێنەربن ونەک بەتەنهاخەرجیکاربن ،هەروەهالیژنەی دارایی داوایکردلەهەموووەزارەتەکان کەپڕۆژەوەبەرهێنانە کانیان و پلانەکانیان بۆساڵی ٢٠٢١ وە دەستکەوتەکانیان لەساڵی ڕابوردووداپێشکەش بکەن بۆدوبارەهەلسەنگاندنیان وتوێژینەوەی ڕێگاکانی چاککردنیان .

هەرلەدانیشتنەکەدا لیژنەی دارایی سووربوولەسەر گرنگی کەمکردنەوەی ڕێژەی کورتهێنان بەگوێرەی توانالەبودجەکەدا بەوشێوەیەی گونجاوبێت لەگەڵ یاسای بەڕێوەبردنی دارایدا وەبەشێوەیەکی زانستی ولێکۆڵەوەرانە، بەڵام بەبێ دەستلێدان لەمووچەی فەرمانبەران وخانەنشینان وتۆڕی سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی و شایستەکانی جوتیاران وقۆنتەراتچیەکان وەپەکی کاری حکومەت نەخات.

لیژنەکەی دارایی توێژینەوەیکردلەڕێگاکانی مەزنکردنی داهاتەنانەوتیەکان وەپەستاوتنی خەرجیەنا پێویستەکان ،وەکردنبەیەکی دەزگاوبەڕێوەبەرایەتیەچونیەکەکان، جگەلەچاوپێداخشاندنەوەی گێمەکانی مۆڵەتپێدانەنەوتیەکان.

ئەمجالیژنەکەی دارایی داوایکرد لەسەرۆکایەتی وەزیران کەهەموو یەکیەکانی بڕیاری (٥٩)ساڵی ٢٠٢٠، جگەلەداواکردنی لەوەزارەتی دارایی کەژمارەکانی وانەبێژەبەخۆڕاییەکان لەهەمووعێراقدابداتێ .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران ١٢کانوونی دووەمی٢٠٢١