ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ سی‌ و چواره‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا به‌رده‌وامی‌ به‌ تاوتوێكردنی‌ یاسای بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2021 ده‌دات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13/1/2021 له‌ سی و چواره‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رده‌وامیدا به‌ تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ فیدرالی‌ ساڵی‌ 2021.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌، په‌رله‌مانتاران له‌ لێدوانه‌كانیاندا سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی‌ گشتی، داوایان كرد چاكسازی‌ له‌ هه‌ردوو كه‌رتی‌ كشتوكاڵی‌ و وه‌به‌رهێناندا بكرێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ ره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ عیراقی بۆ چاككردنی‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌دواداچون وپێداچونه‌وه‌ به‌ داهاتی‌ كۆمپانیاكانی‌ مۆبایل و پابه‌ندكردنیان به‌ پێدانی قه‌رزه‌كانی‌ سه‌رشانیان.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاران داوایان كرد ده‌رماڵه‌ی‌ حه‌شدی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ دابین بكرێت و پاڵپشتی‌ دۆسیه‌ی‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان بكرێت ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ مافیان لای‌ حكومه‌ته‌.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد داوای‌ له‌ ئه‌مینداریه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد داوا له‌ حكومه‌ت بكات رونكردنه‌وه‌ بدات سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ دابه‌ش نه‌كردنی‌ شایسته‌ی‌ جوتیاران بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردو هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین داواكاری‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاراسته‌ی‌ كراوه‌.

دواتر دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
13/1/2021